كه‌ناڵی "LBC" میسری به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به جۆره‌كانی جیابونه‌وه"ته‌ڵاق" و چۆنێتی ڕوودانی ئه‌م دیارده‌یه پێشكه‌ش كرد پێشكه‌شكاری به‌رنامه په‌یوه‌ندیه‌كی بۆهات و مێرده‌كه‌ی لێی توڕه بوو و ته‌ڵاقی دا .
روداوه‌كه به‌م جۆره بوو دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاره‌كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات له‌كاتی په‌خشه‌كه‌دا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و پێیده‌ڵێت "بۆچی بێ پرسی من له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن دهركهوتویت و تۆ ته‌ڵاق درایت".
دوایی ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كه سیناریۆ بوو ته‌نها بۆ ڕونكردنهوهی جۆره‌كانی ته‌ڵاقه دان بوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه ڕێك خرابوو .
پێشكه‌شكاره‌كه ناوی "هبه زیاد" ده‌ڵێت : بۆئه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌ی به‌رنامه‌كه زیاتر ڕون بكه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیوم
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.