به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له نه‌خۆشخانه‌ی ڤینی منداڵبوون له شاری دهۆك راگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ڤینی تایبه‌ت به منداڵبوون ژنێك پێنج منداڵی به‌یه‌كه‌وه بوو و ته‌ندروستی منداڵه‌كانیش جێگیره .
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ڵێت: ژنه‌كه خه‌ڵكی زوماڕه و ماوه‌یه‌ك له دهۆك وه‌كو ئاواره ده‌ژی، به‌ڵام له ئێسته هه‌ر له زومار نیشته‌جێیه ، و پێشتریش منداڵی بووه، به‌ڵام یه‌ك دانه بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له دایكبوونی پێنج منداڵ بۆ یه‌كه‌م جاره له پارێزگای دهۆك هه‌بێت و پێشتر سێ منداڵ و چوار منداڵی هه‌بووه.
باوكی منداڵه‌كه پێشمه‌رگه‌یه زۆر دڵخۆشه منداڵه‌كان چوار كورن ئه‌وه‌ی تریش كچه.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
![mn]dil](/content/upload/1/archive/2017-09/2992017910800_fb_img_1506671117533.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.