Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:04

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به‌یانى پشووه‌

بە بۆنەی ده‌ى موحه‌ڕڕه‌م و یادکردنەوەی ڕۆژانی عاشووراوەیه‌
کوردستان TV
100%

پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی عاشووراوە

 سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یادى ده‌ى موحه‌ڕڕه‌م و عاشوورادا، په‌یامى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مه دقه‌كه‌یه‌تى: بە بۆنەی ده‌ى موحه‌ڕڕه‌م و یادکردنەوەی ڕۆژانی عاشووراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی هاوسۆزی و برایەتی بۆسه‌رجه‌م موسڵمانان، به‌تایبه‌تیش بۆ خوشک و برایانی شیعەمان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەنێرێت و ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت کە وانە و پەندی گەورەی تێدایە بۆ پشتیوانیکردن لە ستەملێکراوان و قوربانیدانیان لە پێناوی ماف و ژیانی سەربەرزانەدا.

هەر بەبۆنەی ئەم یادەوە، سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەزگا و فەرمانگە حکوومیانە ئاگادار دەکەینه‌وه کە ڕۆژانی شەممە دەوامی فەرمییان هەیە، سبەی ڕۆژی شەممە 30/9/2017 لە سەرجەم فەرمانگە و دەزگا حکوومیەکانی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە.

سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 29/9/2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.