Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:31

ئیبراهیم جابر ئیبراهیم: ئێستا کاتى سه‌ربه‌خۆیى کوردستانه‌

ئه‌گەر بە گورزی بەهێز نەبێت هیچ کەسێک نیشتمانت پێنادات
کوردستان TV
100%

نووسه‌رى ناودارى عه‌ره‌ب ئیبراهیم جابر ئیبراهیم ده‌ڵێت: كورده‌كان 100 ساڵه‌ خه‌وتوون و كڵاشینكۆفیش له‌سه‌ر شانیانه‌ و گوڵى شاخان له‌ناو ده‌ستیان، كورده‌كان خه‌و به‌ نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت و زمانى سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ ده‌بینن .

ئه‌و نووسه‌ره‌ كورد به‌ جه‌نگاوه‌رى جوان پێناسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە گوڵ لەنێو دەستی جەنگاوەرێکی جوان بدرەوشێتەوە .

زیاتر وتوویه‌تى: کوردەکان خاوەنی مێژووی هەقن، ماوەیەکی درێژە لە کلتوورو رۆشنبیری عەرەب و زمانی عەرەبیی و تورکیی و فارسیدا بەند کراون، ئێستا کاتی سەربەخۆبوونیانە .

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تى، ئێستا كورد مافى خۆیه‌تى ئه‌م هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و سازشى له‌سه‌ر نه‌كات، چونكه‌ هه‌لێكى مێژوییه‌ و هه‌رگیز دوباره‌ نابێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه‌ى ئێستاى كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گەر بە گورزی بەهێز نەبێت هیچ کەسێک نیشتمانت پێنادات .

ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan TV

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.