Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:28

به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەكەی ئاشكرا بووە
کوردستان TV
100%

فه‌خره‌دین قادر ، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ،ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.

ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ی فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ،پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان بووه‌، چونكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ، له‌ پشكی یه‌كێتی، ده‌درێته‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی .

دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ، بێگه‌رد تاڵه‌بانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كرایه‌ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان،بڕیاریشه‌ ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمی پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت .

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.