Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:44

وه‌زیرى پێشووى گواستنه‌وه‌ى عێراقى به‌توندى وه‌ڵامى عه‌بادى ده‌داته‌وه‌

بۆچى داواى فه‌رزكردنى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستور به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فدا ناكات؟
amr abduljabar
کوردستان TV
100%

له‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى راگرتنى گه‌شتى بۆ  فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان كردو داواى داهاتی كرد، عامر عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى پێشووى گواستنه‌وه‌ى عێراقى هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى و شه‌فافیه‌ته‌ له‌ داهات، ده‌بێت داواى داهاتى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فیش بكات، چونكه‌ داهاته‌كه‌ى نایه‌ته‌ ناو میزانیه‌ى عێراق.

عامر عه‌بدولجه‌بار جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف  له‌ژێر كۆنتڕۆڵى به‌شێك له‌ حیزبه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پێشووى ئه‌و پارێزگایه‌ن و داهاته‌كه‌ى نایه‌ته‌ ناو میزانییه‌ى عێراق، به‌ڵكو بۆ ئه‌و حیزبانه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت: فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى عێراقیدا نییه‌ و پێویسته‌ هه‌مان بڕیارى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى له‌سه‌ر بدرێت.

وه‌زیرى پێشووى گواستنه‌وه‌ى عێراقى له‌ عه‌بادى ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: بۆچى داواى فه‌رزكردنى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستور به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فدا ناكات، له‌كاتێكدا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانیدا فه‌رزى كردووه‌؟.

ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan Tv

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.