Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:21

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هاوکارییه‌کانی هێزی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاگاداری هه‌موو جموجۆڵێكه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاگاداری هه‌موو جموجۆڵێكه‌و ده‌شزانێ له‌ ناوچه‌كه‌دا چی ده‌گوزه‌رێ.

عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا هه‌یه‌ ،به‌ تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاگاداری هه‌موو جموجۆڵێكه‌و ده‌شزانی له‌ ناوچه‌كه‌دا چی ده‌گوزه‌رێ و به‌ ووردی چاودێری بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی: هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ، بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ، هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.