Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:17

باشترین مۆزه‌خانه‌کان جیهان ئه‌م ساڵ

مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میترۆپۆلیتان له‌ نیۆیۆرك له‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا
mozaxan
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی "TripAdvisor"ـی تایبه‌ت به‌ گه‌شتوگوزار ساڵانه‌ لیستی باشترین مۆزه‌خانه‌كانی جیهانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

بۆ ساڵی دووه‌م به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌، مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میترۆپۆلیتان له‌ نیۆیۆرك له‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.

مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ ساڵی ١٨٧٠ دامه‌زراوه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كاری هونه‌ریی و به‌رهه‌می ده‌گمه‌نی ئاسیا، ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی كۆن له‌خۆده‌گرێت.

له‌ پله‌ی دووه‌می لیسته‌كدا، مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له‌ نێو ئۆرلینز له‌ ئه‌مریكا و له‌ پله‌ی سێیه‌مدا، مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌ پاریس به‌رچاو ده‌كه‌ون.

په‌یمانگه‌ی هونه‌ر له‌ شیكاگۆ له‌ پله‌ی چوارم و مۆزه‌خانه‌ی ئیرمیتاج له‌ رووسیا له‌ پله‌ی پێنجامدا هات.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.