وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، گه‌وره‌ترین فشاری به‌غدا بۆ سه‌رهه‌رێمی كوردستان ڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان بوو ، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبووڵی ناكه‌ین كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه بكه‌وێته ژێر ده‌ستی هیچ كه‌سێك.
مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند :گه‌وره‌ترین فشاری به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانه و له‌و كارته‌ی به‌هێزتر له‌ژێر ده‌ست نییه و بۆی جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن به‌غداوه‌یه بۆیه ده‌ستیان بۆی برد.
گوتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین كه كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه بكه‌وێته ژێر ده‌ستی هیچ كه‌سێك، ئه‌گه‌ر به‌غداش هه‌ركه‌سێك بنێرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌یبه‌ین بۆ هۆتێل دیڤان و لای ئێمه میوان ده‌بێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.