ئومێد ساڵح وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستانى راگه‌یاند: حكومه‌تى عێراقى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه بۆ بڕینى هێڵى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان، چونكه كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان كه ژماره‌یان 4 كۆمپانیایه، راسته‌وخۆ هێڵى ئه‌نته‌رنێتیان له ئه‌وروپاوه هێناوه .
سه‌باره‌ت به‌هێڵى ئه‌نته‌رنێتى عێراقیش ئومێد ساڵح ووتى: هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ندێك ناوچه ده‌فرۆشرێته، عێراقیش دوو هێڵى له ئێران و له خه‌لیجه‌وه هێناوه و خاوه‌ن هێڵى ئه‌نته‌رنێتى خۆیانن .
له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 80 كۆمپانیاى گه‌یاندنى ئه‌نته‌رنێتى هه‌ن، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه 4 كۆمپانیاى سه‌ره‌كییه و له ئه‌وروپاوه هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتیان هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌چه‌شنێك كه سیسته‌مى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان زۆر له سیسته‌مى هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتى عێراقى به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر بڕینى هێڵه ئه‌نته‌رنێتییه كوردستانییه‌كاندا نییه .
ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan Tv
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.