سێ هه‌زار هاووڵاتی دانیشتووی قه‌زای حه‌ویجه، له‌ترسی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، خۆیان گه‌یانده سنووره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئاواره‌كان دانیشتووی قه‌زای حه‌ویجه‌ن و زۆربه‌یان له ئافره‌ت و منداڵ و كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێك هاتوون ،له ترسی گیانی خۆیان په‌نایان بردۆته به‌ر سنووره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
پاش گه‌یشتنیشیان به سنووره‌كه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشوازییان لێكردوون و هاوكاریی سه‌ره‌تاییان پێشكه‌ش كردوون،دوای ته‌واو بوونی رێكاره یاساییه‌كانیش ئه‌و ئاوارانه به‌ره‌و شوێنێكی ئارام ده‌گوازرێنه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.