Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:51

بۆ پشتیوانی کردنی سه‌ربه‌خۆیی 100هه‌زار ئیمزای پێویسته‌ تا لە کوردستان داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا بکرێت

بۆ بەشداریکردن لە داواکارییەکە ئەم ڕێکارانە ئەنجام بدە
کوردستان TV
#4
100%

بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئاشکرای هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، هاووڵاتییانی کوردستان و کوردستانییانی دەرەوە و دۆستانی گەلی کوردستان، داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکەن.

 

هاوکات داوا لە ئەمریکا کراوە، هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکات بۆ بنیادنانێکی ئاشتییانەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان.

 

ئەم داواکارییە ئەمڕۆ شەممە 30/9/2017 لە ماڵپەڕەکەدا دانراوە و پێویستی بەوە هەیە 100 هەزار کەس پاڵپشتی لە داواکارییەکەدا بکات، تاوەکوو کۆشکی سپیی ئەمریکا بە هەندی وەربگرێت، بۆیە هاووڵاتییانی کوردستان و ئەوانەی پشتیوانی لە داواکارییەکە دەکەن، دەتوانن ئەم ڕێکارانە بگرنە بەر:

بۆ بەشداریکردن لە داواکارییەکە ئەم ڕێکارانە ئەنجام بدە

١- کلیک لەسەر ئەم ماڵپەڕە بکە:

https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence-iraq

٢- لە بۆشایی (First Name) ناوی یەکەمت بنووسە.

٣- لە بۆشایی (Last Name) ناوی دووەمت بنووسە.

٤- ئیمەیڵی تەواوەتیی خۆت لە بۆشایی (Email Address) تۆمار بکە و دواتر کلیک لەسەر (Sign Now) بکە.

٥- ئیمەیڵێکت بۆ دێت لە ماڵپەڕەکەوە کە دەبێت کلیک لەسەر (Confirm your signature by clicking here.) بکەیت، بۆ ئەوەی واژۆکەت بچێتە پاڵ واژۆکانی دیکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.