Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:02

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگریی بریتانیاوە پێ گەییشت

وەزیری بەرگریی: ئێستا كە ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە داوا دەكەم دەست بە گفتوگۆ بكەن
کوردستان TV
100%

لە بیست و حەوتی ئەیلوولی 2017ـدا مایكل فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا لە نامەیەك بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات بۆ میوانداری و ئەو گفتوگۆ ڕاشكاوانەیە كە لەكاتی سەردانیدا بۆ كوردستان لەنێوان ئەو و سەرۆك بارزانی پەیوەست بە بابەتی ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە.

لە بەشێكی تری نامەكەدا وەزیری بەرگریی بریتانیا ستاییشی گەلی كوردستانی كردووە كە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی تیرۆر بوونە و هەزاران شەهید و قوربانیان لەو شەڕە داوە و دەستخۆشیشی كردووە كە سەرباری بوونی شەڕ و كێشەی گەورە هاوسەنگی لە حوكمڕانیی كوردستان ڕەچاو كراوە.

مایكل فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا لە بەشێكی تری نامەكەیدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: "ئێستا كە ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە داواتان لێ دەكەم كە دەست بە گفتوگۆیەكی بنیاتنەرانە بكەن لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان تاكوو بگەنە چارەسەرێكی گونجاو بۆ هەموو لایەك و بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و هێمنانە".

وەزیری بەرگریی بریتانیا لە كۆتایی نامەكەیدا هانی سەرۆك بارزانی دەدات كە بەردەوام بن لە شەڕی داعش بە جۆرێك كە ڕێگە نەدرێت دووبەرەكی بكەوێتە نێوان كوردستان و عێراقییەكان لە شەڕی دژی تیرۆر و ناوچە ئازادكراوەكان بە هێمنی و ئارامی بمێننەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.