ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، لە نامەیەکدا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند خاڵێک بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری دەکات. داواش لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەرپەرشتی دانوستاندنەکان بکات.
ئهم وتانهی ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەبارەی قەیرانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند گوتی هیوادارم دۆخەکە ئارام بکرێتەوە.
لەبارەی دەستپێشخەرییەکەیەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، عەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
هەروەها لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی جێگری سەرۆک کۆماری عیراق گوتی نامەکەی مەسعود بارزانی روونە و پێویستە بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بارزانی ماوەی دوو ساڵه داوای گفتوگۆکردنی کردووە.
عهلاوی گوتی: چارەسەری نیشتمانی و دوورخستنەوەی عێراق لە دەستوەردانی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ، کە ئەگەری ئەوە هەیە کێشەکان قووڵترببنەوە و عێراق بکەوێتە نێو کۆمەڵێک کێشمەکێشی زیاتر.
ئهیاد عهلاوی ههر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا ئهوهیش گوت: داوا دەکەم زمانى گفتوگۆ زبر نەبێت و هیوادارین راگەیاندنەکان لە عێراق ڕاستییەکان وەک خۆى بگوازنەوە و راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن و بڕیارەکان کە دۆخەکە تێکدەدەن.
دهزگای سهتهلایتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.