Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:56

ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی که‌ته‌لۆنیا ده‌ستیپێکردو پۆلیسیش رێگری ده‌کات

پۆلیسی ئیسپانی هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدان
کوردستان TV
100%

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ سه‌رتاسه‌ری كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستیپێكرد وله‌ هه‌ندێك شوێنیش گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان پۆلیسی ئیسپانیا و ده‌نگده‌ران دروستبوو.

ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستیپێكردو پۆلیسی ئیسپانیاش هه‌وڵی رێگریكردن له‌ پرۆسه‌كه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌دات، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ته‌لۆنیاش رێگری له‌ دانانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان كراو به‌و هۆیه‌وه‌ گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.

چالاكڤانانی كه‌ته‌لۆنیا، داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن سارد نه‌بنه‌وه‌ و روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگ بدكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی نایاسایی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ناده‌ن و ده‌ستیان به‌ سه‌ر سندوق و كارته‌كانی ده‌نگداندا كردووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیسپانی، له‌ چه‌ند شوێنێك رێگه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ كه‌ته‌لۆنیا نه‌داوه‌و هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.