شه‌وی رابردوو كچێكی تری ئێزیدی به ناوی هه‌یفا به‌ركات مه‌حمود خرۆ، كه خه‌ڵكی گوندی گرعوزێره ،له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاركراو گه‌یه‌نرایه میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك.
كه‌مال كه‌ركوكی ،به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به به‌رده‌وامی ئاواره‌یه‌كی زۆر، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان،روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌یان ژن و مناڵ و به ساڵا چوون.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك گوتی: له‌ناو ئاواره‌كاندا كچانی ئیزدیش هه‌ن، كه خۆشبه‌ختانه له دوێنێوه 2 كچی ئێزیدی گه‌رێنراونه‌ته‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان .
گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كچانی ئیزدی، له‌گه‌ڵ هاتنی ئاواره‌كاناندا ،له ده‌ست تیرۆریستانی داعش رابكه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له وێوه راده‌ستی كه‌س و كاریان بكرێنه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.