به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهێنێت: شه‌وی رابردوو پێشوازیمان له نزیكه‌ی 1000 ئاواره كردووه كه له‌ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش له سنووری حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری رایانكردبوو.
ئیدریس حاجی عادل، لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاندووه: شه‌وی رابردوو كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاسایشی هه‌فته‌غار پێشوازیان كرد، له نزیكه‌ی 1000 ئاواره كه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له سنووری حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری رزگاریان بوو.
وتیشی: توانیمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خێرخوازی قه‌زای داقوق خواردنیان بۆ دابین بكه‌ین.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.