ئارسلان ڤالییڤ شاره‌زای به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان له نێو خه‌ڵكی زۆر ناسرابوو له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك مارێك پێیه‌وه ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات.
شایانی باسه ئه‌و شاره‌زایه به سه‌دان گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به به‌خێوكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و هه‌ر به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركردووه و ئه‌ستێره بووه له بواره‌كه‌دا.
دواجار له یه‌كێك له په‌خشه راسته‌وخۆدا مارێكی ژه‌هراوی پێیه‌وه ده‌دات، له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فریاگوزاری ته‌ندرووستییه‌وه بكات، یان بچێته نه‌خۆشخانه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فیسبووك كه له سه‌ره‌مه‌رگدایه.
فریاگوزاری ته‌ندروستی گه‌یشته شوێنه‌كه بۆ رزگاركردنی به‌ڵام ڤالیڤ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو و هۆشی نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه له رێگا گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.