Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:05

به‌ دروشمی (کولتورێک بۆ پێکه‌وه‌ ژیان) فێستیڤاڵی‌ فیلمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌کات ‌

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت
ڤیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی
کوردستان TV
100%


دووه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی له‌سلێمانی راگه‌یه‌نرا، كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت .

به‌ دروشمی (كولتورێك بۆ پێكه‌وه‌ ژیان) سه‌عات 6ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 1/10/2017، دووه‌مین فێستیڤاڵی‌ فیلمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌170 فیلم كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ زیاتر له‌ 60 وڵات ده‌كه‌ن له‌ ته‌لاری‌ هونه‌ر ده‌ستپێده‌كات.

كۆی هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی بۆ فێستیڤاڵی سلێمانی هاتووه‌ 9000 فیلمه‌ له‌م 9000 فیلمه‌ 4500 فیلمی چانسیان پێدرا بێنه‌ ناو فێستیڤاڵه‌كه‌وه‌.

شایانی باسه‌ فلیمه‌كان له‌ 126 وڵاتی جیاوازه‌وه‌ هاتبوون به‌ڵام چانسی سه‌ركه‌وتنی ته‌نها 62 وڵات هاته‌ ناو فیستیڤاڵه‌كه‌ .

تێچووی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌گاته‌ 500 ملیۆن دینار له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری سلێمانی به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌ به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ ساز ده‌كرێت.


كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
 

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.