ئەمڕۆ یەکشەممە له هەرێمی کەتەلۆنیا پرۆسه‌ى ریفراندۆم ئه‌نجامدراو هاولاتیان به گروتینه‌وه چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنەو هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەشداری لە ریفراندۆمی هەرێمی کەتەلۆنیا کرد‌و بە "بەڵێ" دەنگی دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا. هه‌روه‌ها پیکێی داواى لە گەلی کەتەلۆنیا كرد بەشداری ریفراندۆم بکەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکراکردووە کە لەماوەی رابردوودا جیرارد پیکێ بەراورد بە یاریزانە کەتەلۆنییەکانی تر زۆرترین پشتگیریی خۆی بۆ ریفراندۆم دەربڕیوەو داوای جیابوونەوەی لە ئیسپانیا کردووە، هەربۆیە زۆربەی جار کەوتووەتە بەر هێرشی هاندەرە مەدریدییەکان و له په‌یامێكیشدا وتوویه‌تى" بەهەموو تواناى خۆمه‌وه تێده‌كۆشم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونەوەى كه‌ته‌لۆنیا لە ئیسپانیا.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.