سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، به ئاشكرا گوتی ئیدی توركیا پێویستی به ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌ورووپا نیه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌ورووپا پشتگیری له په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا، له وتاره‌كه‌یدا هێرشی توندی كرده سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا، تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی له‌ناو ئه‌ورووپا به ئاشكرا تیرۆریستان دێن و ده‌ڕۆن و هیچ كه‌سێكیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
هەروەها گوتی "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له پشت كوده‌تایه‌كه‌ی توركیاوە بووه، بووه‌ته هۆكاری كوشتنی 250 هاووڵاتی بێتاوانی توركیا، بۆیه ده‌بێت ئه‌وان دادگایی بكرێن و داروده‌سته‌كه‌ی راده‌ستی توركیا بكرێنه‌وه، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆیان له‌ناو ئه‌ورووپا دێن و ده‌ڕۆِن. ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ش بێ ترس و بێ دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو وڵاتانی ئه‌ورووپا چالاكی ده‌كه‌ن و كه‌سیش ده‌ستگیریان ناكات".
بۆیه ئه‌ردۆگان پێیوابوو كه ئه‌ورووپایه‌ك ئه‌مه حاڵی بێت و پشتگیری له تیرۆر بكات دژی توركیا، ئیدی بوونی توركیا وه‌كو ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا هیچ پێویست نییه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.