Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:38

مێژوونووسێکى تورک: مه‌سعود بارزانی زیرەکترین سەرکردەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە لە سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا

مێژوونووسێكى تورك: توركیاش نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو ئه‌و، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی جێبەجێ بكات
کوردستان TV
100%


 

ئیلبه‌ر ئۆرتایلی ، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین مێژوونووسی توركیا داده‌نرێت، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی ده‌ڵێت" مه‌لا مسته‌فا و كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، توانیویانه‌ سیاسه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ و زیره‌كانه‌ له‌ رووی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پەیڕەو بكه‌ن.

به‌پێى هه‌ولێكى باسنیوز، ئیلبه‌ر پێیوایه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ سیاسییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سعود بارزانی زیره‌كانه‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ نه‌بردووه‌ و ته‌نانه‌ت توركیاش نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو ئه‌و، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی جێبەجێ بكات.

ئیلبه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێیوایه‌ حكوومه‌تی توركیا مافی خۆیه‌تی دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌، چونكه‌ بارزانی له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا زۆر جیدییه‌، ئه‌مه‌ش بۆ توركمانه‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئیلبه‌ر، گوایە له‌ كه‌ركووك و هه‌ولێردا یه‌ك ملیۆن توركمان هه‌ن، بۆیه‌ نابێت توركیا ئه‌و توركمانانه‌ له‌ بیر بكات و فه‌رامۆشیان بكات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.