كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ره‌وه دڵنیایى ده‌داته هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان به‌و په‌ڕى توانا و گوڕوتینى زیاتره‌وه به‌رده‌وامن له كاره‌كه‌یان و زیاتریش له جاران درێژه به ئه‌ركه دیپلۆماسى و كونسوڵگه‌رییه‌كانى خۆى ده‌دات له شارى هه‌ولێر.
ئه‌م دڵنیاییه دواى ئه‌وه دێت به هۆى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى له 25ى ئه‌یلوولدا، حكومه‌تى عێراق له لایه‌كه‌وه له هه‌وڵى ئه‌وه دایه فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له لایه‌كى تریشه‌وه ده‌یه‌وێت كۆنسۆلگه‌رى و نوێنه‌رانى ولاتانى ده‌ره‌وه و كۆمپانیاكانى بیانى هه‌رێمى كوردستان جێ بهێلن.
شایه‌نى باسه له به‌روارى 18/2/2009، به ئاماده‌بوونى فرانك شتانمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، كونسوڵخانه‌ى ئه‌لمانیا به فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.