کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، کەمێک لەمەوبەر لە پیرمام کۆتاییھات و لهم بارهوه خەلیل ئیبراھیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، کارەکانی تەواو بوو، وه ئەنجوومەنی سهركردایهتى سیاسی کوردستانی عێراق پێکھێنرا.
وتیشی، "پێشوازی لەدەستپێشخەری ئایهتولا عەلی سیستانی دەکەین و ئێمە نابینە ھەرەشە و بارگرانی ، وه پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی ناکەین.
ھەروەھا ئەوەی خستەڕوو، سەرکردایەتی سیاسی کورد، ئەمرۆ "یەک ھەڵوێست و یەک وتارە و یەک دیدو بۆچوونە، و زمانی ئێمە زمانی گفتوگۆ و ئاشتییە، ئێمە دهرگاو دڵمان كرایهوهو لهگهل ھەموو دەوڵەتان قسە دەکەین و دەچینە بەغدا.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1975103569419767/
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.