هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، به ئاژانسى (كۆنا)ى كوه‌یتى ڕاگه‌یاند" ڕاگرتنى گه‌شته‌كان له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه، كێشه بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆییه‌كان به ئاواره‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى ڕۆشتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى كرێكاره بیانییه‌كان بۆ وڵاتانى خۆیان، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لاى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى، سكاڵاى له‌سه‌ر به‌غدا تۆمار كردوه.
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى له هه‌رێمى كوردستان، بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق به ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان، كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاركردنى زیاتر له 400 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى، كه له هه‌رێمى كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، دروست كردووه و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له 700 كه‌س كه له‌و كۆمپانیانه كار ده‌كه‌ن، بێكار ببن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.