كچه بێژه‌رێكی ناودارى كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ستایشی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ره‌خنه‌ی توندیش له‌به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا ده‌گرێت.
له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، "خه‌دیجه بن قه‌نه" بێژه‌ری ناودارى كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری نووسیویه‌تى: سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ناتوانین نكۆڵی بكه‌ین كه له كه‌شێكی ئاشتیانه‌و شارستانیدا به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى" گه‌ر ته‌ماشای دیمه‌نه‌كانی ئه‌مڕۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بكه‌ین، برینداربوون و توندوتیژی و لێدان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینرا، ئه‌وه‌ش بریتی بوو له لادان له پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌نێو ماڵی وڵاتانی ئه‌ورووپیدا.
ئه‌مه‌ش لینكى فه‌یسبووكى (خه‌دیجه بن قه‌نه)یه:-
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.