ئه‌مرۆ 2-10-2017 یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان لێده‌درێت.
شۆرش غه‌فوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خویندن لێده‌ده‌رێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه، به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌هه‌ر ناوه‌ندێك سیسته‌می خوێندنی كوردی بیت ، ده‌رگای قوتابخانه‌كانی ده‌كرێته‌وه‌و قوتابیان ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئاماده‌كاری ته‌واو بو ساڵی نوێی خوێندن كراوه‌و پێداویستییه‌كانی خویندنیش، گه‌ینراوه‌ته هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
غه‌فوری جه‌ختیشكرده‌وه كه ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن راده‌گه‌ێنێ و وورده‌كاری زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.