Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:48

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا : روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی نووسراوێکی ساخته‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌ێنێت، نوسراوی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت ده‌رنه‌چووه‌و نوسراوه‌كه‌ ته‌زویر كراوه‌.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێكی ساخته‌ به‌ناوی وه‌زاره‌ت له‌ چه‌ند په‌یج و وێبسایتێك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نزم و گێره‌شیێوین به‌مه‌به‌ستی پشێوی نانه‌وه‌ و تێكدانی پرۆسه‌ی خوێندن، له‌م سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنه‌ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان ته‌زویركردوه‌ ،كه‌ باس له‌ كرێی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كات، بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نین، نوسراوی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت ده‌رنه‌چووه‌و، ژماره‌و ڕێكه‌وتی ئه‌م نوسراوه‌ ساخته‌ كراوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌نوسراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆیه‌ ئه‌م نووسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ساخته‌یه‌.

گوتشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌دواداچوونی ورد ئه‌نجام ده‌دات و ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.