Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:35

نوێنه‌رانی کورد له‌ بایکۆتکردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامن

وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و بریارانه‌ی دژ به‌ كورد ده‌درێت، بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردووه‌و
کوردستان TV
#4
100%

دوای ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق ، له‌ ماوه‌ی ته‌نیا 30 خوله‌كدا ، 18 بریاری میزاجی و نایاسایی ، وه‌ك سزایه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ركرد ,ئه‌مه‌ش وایكرد به‌ كۆی ده‌نگ نوێنه‌رانى كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستان.

 

له‌م باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ، جێگیری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ،به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند : ئێمه‌ وه‌ك و په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و بریارانه‌ی دژ به‌ كورد ده‌درێت، بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردووه‌و تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد بریاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ده‌دات، بایكۆت ناشكێنین و ناگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌غدا.

هه‌روه‌ها گوتی:  ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی زه‌رد له‌ په‌رله‌مانی عێراق، پێمان وایه‌ گه‌رانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا باش نییه‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه‌ و  به‌شدار نابین له‌ په‌رله‌مانێك كه‌ ئابلوقه‌ی ئابووری و سیاسی و ئاسمانی  به‌سه‌ر  كوردستاندا سه‌پاندبێت.

 هه‌روه‌ها گوتیشی:  ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌ به‌غدا، له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تى  سیاسی كورد دایه‌، ئێمه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد بریار ده‌دات ، بایكۆت ناشكێنین  و به‌م بایكۆت كردنه‌ش وانه‌یه‌ك به‌ به‌غدا ده‌ده‌ین،  كه‌ چیتر به‌غدا بریاری شۆڤێنی و تاك لایه‌نانه‌ نه‌دات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.