Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:44

پارێزگاری که‌رکوک: خەونەکەمان هاتە دی

ئه‌و مافه‌ ڕه‌وایه‌ی كه‌ هه‌ندێك وه‌ك خه‌ون ده‌یانشوبهاند هه‌تا دی
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی ,وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ و مامۆستایان، له‌ قوتابخانه‌ی چوارچرای شاری كه‌ركووك، به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و خوێندنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب، وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستی پێ كرد.

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانمان كه‌ركووك ئارامه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وه‌رزی خوێندن لێره‌ش ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ كاتێكدا زه‌نگی په‌روه‌رده‌ و زانست لێ ده‌ده‌ین كه‌ كه‌ركوكییه‌كان هه‌فته‌ی ڕابردوو چوونه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و ئه‌و مافه‌ ڕه‌وایه‌ی كه‌ هه‌ندێك وه‌ك خه‌ون ده‌یانشوبهاند هه‌تا دی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار خه‌ونیش دێته‌ دی، ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كه‌ كه‌ركووك نموونه‌ی هه‌موو  پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌  كوردستان.

گوتیشی: بڕیاره‌ شه‌ش قوتابخانه‌ی دیكه‌ بۆ خوێندنی نوێی كوردی له‌ كه‌ركووك بكه‌ینه‌وه‌ و بێگومان هه‌نگاوی جیدی و پرۆژه‌ و پلانی نوێمان بۆ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵی له‌ كه‌ركووك هه‌یه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.