Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:58

حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌مه‌رج له‌گه‌ڵ کورد گفتوگۆ ده‌کات

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ نوێترین هه‌ڵوێستیدا مه‌رجه‌كانى بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات
کوردستان TV
100%

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سێ مه‌رجى خستۆته‌ روو بۆ ده‌ست پێكردنى گفتو گۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان .


- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفڕاندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه‌.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه‌
-كۆتایى هێنان به‌ و گرژیانه‌ى كه‌ له‌ ناوچه‌كانى كێشه‌له‌سه‌ر دروست بووه‌

سه‌ره‌ڕاى نارازى بوونى عێراق و وڵاتانى هه‌رێمى  گه‌لى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له‌ 25/9/2017 دواى ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ش هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌وه‌ش ریفراندۆمى ئه‌نجامدا.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك حكومه‌تى عێراق له‌ ماوه‌ى (30) خوله‌ك (18) بڕیارى له‌ په‌رله‌مانى عێراقدا دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد ،دیارترینیشیان بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوو چۆ بوو له‌ رێگه‌ فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى  به‌ دونیاى ده‌ره‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.