Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:48

تورکیا و ئه‌وروپا له‌ چاوه‌ڕوانى هه‌نارده‌ى گازى سروشتى کوردستاندان و هه‌ڕه‌شه‌کان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌.

به‌كارهێنانى گازى سروشتى له‌ توركیا و ئه‌وروپا به‌ رێژه‌ى 11.3 زیادى كردووه‌.
کوردستان TV
#8
100%

ئارام كاكه‌خان

گه‌وره‌ كۆمپانیاى رووسى گازپڕۆم بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌نارده‌ى گازى سروشتى بۆ توركیا و ئه‌وروپا زیادى كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆى زیاد بوونى پێویستى به‌كارهێنانى گازى سروشتى له‌ ئه‌وروپا و توركیا، گازپڕۆم رایگه‌یاندووه‌: به‌ رێژه‌ى 11.3 هه‌نارده‌ى گازى سروشتى زیادى كردووه‌، به‌مه‌ش بڕى هه‌نارده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ  141.2 ملیار سێجا له‌ ماوه‌ى 9 مانگى ئه‌مساڵدا.

گازپڕۆم به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنراوى گاز له‌ 19.1% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 339.8 ملیار مه‌تر سێجا.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاى گازى سروشتى رووسیا به‌ شوێن سه‌رچاوه‌ى نوێى گازى سروشتیدا ده‌گه‌ڕێن، واژووكردنى گرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه‌ بۆڕییه‌ك تایبه‌ت به‌ گازى سروشتى كوردستان رابكێشن بۆ توركیا و له‌ وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا به‌ تواناى هه‌نارده‌كرنى ساڵانه‌ى 30 ملیار مه‌تر سێجا، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دایه‌.

زۆربوونى خواستیش له‌سه‌ر گازى سروشتى وا ده‌كات كۆمپانیاى رۆزنه‌فتى رووسى له‌ كه‌متر له‌ ماوه‌ى خۆیدا و به‌ شێوه‌یه‌كى دروست پرۆژه‌ى بۆڕى گازى سروشتى به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، چونكه‌ هه‌نارده‌ى گازى سروشتى كوردستان به‌و بڕه‌ى كه‌ باسى لێوه‌ كراوه‌، ده‌توانێت رێژه‌ى 6% ى پێداویستى ئه‌وروپا دابین بكات.

ئه‌مه‌ش واده‌كات پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا جێگیر بێت و له‌م هه‌نگاوه‌ى ئێستادا كه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو ده‌نێین وه‌كو كارتێكى یارمه‌تیده‌ر پشتگیریمان بكات ، ئه‌گه‌ر سه‌یرى كاردانه‌وه‌ جیهانییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه‌ له‌یه‌كه‌م كاردانه‌ه‌دا به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكیدا رایده‌گه‌ێنێت: گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ڕێگر بوون، له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی توركیادا و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكیدا هاتووه‌ :به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ڕێگه‌ نادات توركیا سنوور له‌سه‌ر كوردستان دابخات.

سه‌باره‌ت به‌گریبه‌ستى كۆمپانیاى رۆزنه‌فت و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه‌: كۆمپانیای رۆزنەفت بریاریداوه‌ به‌ دامەزراندنی بۆڕییەکی گازی سرووشتی کە پێداویستییەکانی وێستگەکان و کارگەکان بە گازی سرووشتی دابین بکات، هه‌روه‌ها ئەوەندە گازی سرووشتی زۆر بخاتە بەردەست هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بکڕیت.

چاوەروان دەکرێت رێککەوتنەکە تا کۆتایی ئەمسال تەواوبکرێت و کۆمپانیای رۆزنەفتیش هەستێت بە دامەزراندنی بۆڕییەکە بەپێی سیستەمی BOOT ( واتا درووستکردن، خاوەندارییەتی کردن، بەکارخستن و گواستنەوە) هەروەها بەپێی بژاردنی تەعریفەی درێژخایەن.

چاوەروان دەکرێت توانای بۆڕییەکە ساڵانە تا 30 ملیار مەتری سێجا بێت، کە یەکسانە بە 6% ی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سرووشتی.

بۆرییەکە تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەکارهێنان و دابینکردنی ناوخۆ تەواو دەبێت و هەناردەکردنی گازیش لە ساڵی 2020 دەستپێدەکات.

دکتۆر ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووه‌ ،" رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای رۆسنەفت، پەرەپێدانی کەرتی گازی سرووشتی ئێمە خێراتر دەکات و گازی پێویست بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ و هەناردەکردنی دابین دەکات.

ئەمەش سەرچاوەیەکی نوێی داهات درووستدەکات کە خزمەت بە هەمەچەشن کردنی ئابوورییەکەمان دەکات، هەروەها یارمەتی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تازە رزگاربووەکانی دەستی داعش دەدات، خالێکی گرینگی دیکە ئەوەیە ئەم بۆڕِییە بەخێرایی درووستدەکرێت و ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی گواستنەوەی گاز بۆ بازاری تورکیا و یەکێتی ئەوروپا خێراتر بەرەو پێشەوە بڕوات. ئەو داهاتەی کە لەو رێگەیەوە بەدەست دێت سوود بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.