موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم کراوەو دەبێت ههرێمى كوردستان بە هەموو شێوەیەک سووربێت لەسەر پاراستنی ئەنجامەکەی و دەڵێت، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر هەرێمى كوردستان گەریلا پشتگیری لە خەڵکی کوردستان دەکات و بێدەنگ نابێت.
قەرەیلان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی "دەنگی وڵات" نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند" ڕیفراندۆم مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانه و ههر خۆشیان دهتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. وتیشى" ئێمه گەلی كوردستان بەتەنها ناهێڵین و به ههموو شێوهیهك دەیانپارێزین.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.