هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکانی کوردستان بهرێوهچوو، كه هەڵبژاردنەکە بۆ 72یانەی جیاواز دەکرێت و ماوەی دوو هەفتە زیاتر بەردەوام دەبێت، یانەی قەلا یەکەم یانە بوو هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدرا و لە یانەی ئەکادیش سەرۆکی یانەکە دوای 14 ساڵ ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.
بەپێی ئەو یاسایەی کە دیاریی کراوە بۆ ئەم پرۆسەیە، هەر یانەیەک بۆی هەیە پێنج تا حەوت کەس دیاریی بکات بۆ دەستەی کارگێری بە مەرجێک خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی بن ، تەنیا یەک کەس رێگە پێدراوە خاوەن بڕوانامە نەبێت وەک رێزێک لە ماندوبوونی پۆلێک وەرزشوان.
یانەی قەڵا یەکەمین یانە بوو دەستەی کارگێرییەکەی نوێ کردەوە، نەجمەدین خەلیل جارێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەی وەرگرتەوە.
لە یانەی ئەکاد عەنکاوە سائیر عەبدولئەحەد دوای چواردە ساڵ لە سەرۆکایەتی یانەکە ماڵئاوایی کرد لە وەرزشوانان و هاندەرانی، دەستەیەکی نوێ بە هەڵبژاردن دەست نیشان کرا بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو سەرۆکی نوێ دەست نیشان بکەن.
بڕیارە کاریی لیژنەی هەڵبژاردنی یانە وەرزشیەکانی کوردستان بەردەوام بێت، لە دووەمین رۆژدا هەڵبژاردن بۆ یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و ئەسپسواریی هەولێر دەکرێت.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.