Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:38

شاره‌دێی ره‌شاد له‌ نزیک شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ کۆنترۆڵ کرایه‌وه‌

ناحیه‌ی ره‌شاد كۆنترۆڵكرا
کوردستان TV
100%

هادی عامری ئه‌مینداری گشتی ریكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێی ره‌شادی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ راگه‌یاند.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2-10-2017 هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ سەر ناحیەی رەشاد دەستپێکرد، توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێته‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی رەشاد و گوندەکانی دەوروبەری لە چەندین قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان دەستپێکردووه، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لایه‌ن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە هه‌واڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی عێراق بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە لە پێشڕەویدان.

لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە هێزەکانی عێراق 25 گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.