سكاڵا له دژى رۆژنامهى ئهلنههارى عێراقى تۆمار دهكرێت كه سووكایهتى به گەل و نەتەوەكانی كوردستان كردبوو.
ڕۆژنامەى ئهلنههارى عێراقی ڕۆژێك دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بۆ دژایەتیكردنی كوردستان وێنەیەكی نەشیاوی بڵاو كردەوە، ئهمهش بووه هۆى ناڕهزایى دربڕین لە میدیا و شەقامی كوردستاندا، ههر به هۆى ئه سوكایهتی كردنهوه دواكاری گشتی رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات.
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كوردستان كە بە ژمارە (563) لە 2ی 10ی 2017 ، بڕیاردراوە بە گرتنەبەری رێكار و سزای یاسایی دژی ئەو ڕۆژنامە عێراقییە.
له سكاڵاكهدا هاتووه: ڕۆژنامەی (النهار)ی عێراقی كە بارەگاكەی لە شاری بەغدایە، هەڵساوە وێنە گەلێكی بێ ئابڕوو و دوور لە ئەخڵاقی كاری ڕۆژنامەوانی لە لاپەڕەی یەكەم لە ژمارەی (1033) لە 26ی 9ی 2017 بڵاو كردووتەوە، كە تیایدا سوكایەتی بە گەل و نەتەوەكانی كوردستان دەكات".
داواكاری گشتی داوای لە داداگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كردووە بە وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی دژی سەرنووسەری ڕۆژنامەكە بە ناوی (حسن جومعە) و ئامادەكاری بابەتەكە، ئەویش بە پێی ماددەكانی 81 و 434 لە یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.