Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:36

گۆڕان داوا ده‌کات کورد بگه‌رێته‌وه‌ به‌غدا و به‌ پێى ده‌ستور کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات

پێشوازى و ده‌ستخۆشى له‌ ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ى ئایه‌تولڵا على سیستانى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ به‌رامبه‌ر دروست بوونى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان ئه‌مرۆَ بزووتنه‌وه‌ى گۆران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى 5 خاڵیدا، هه‌ڵوێستى بزووتنه‌وه‌كه‌یان بۆجه‌ماوه‌رى حزبه‌كه‌یان و راى گشتى راگه‌یاند له‌ گرنگترین خاڵدا باس له‌ گه‌رانه‌وه‌ى كوردده‌كات بۆ به‌غدا به‌ پێى ده‌ستورى عێراقى هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنى به‌ ئه‌نجامى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ناكه‌ن.

 

دواى راگه‌یاندنى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ریفراندۆمى كوردستان و دروست بوونى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ پێنج خاڵ هه‌ڵوێستى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌كه‌یانى بۆ راى گشتىی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان و عێراق ئاشكراكرد.

له‌ پێشه‌كى به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌ به‌ ته‌زیویر و كه‌موو كوڕى پرۆسه‌ى ریفراندۆم ده‌كه‌ن و كه‌ بۆته‌ مایه‌ى قه‌یرانێكى دیكه‌ و تووشى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ناوه‌رۆكى به‌یاننامه‌ پێنج خاڵه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌

1-داوا ده‌كات په‌رله‌مانى كوردستان لێژنه‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رى حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێك بێنێت، به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانى به‌ غدا بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا

 

2- حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌و بڕیاروو راسپاردانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم وه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سزادانی خه‌ڵكى كوردستان.

 

3- پێشوازى و ده‌ستخۆشى له‌ ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ى ئایه‌توڵا على سیستانى و كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ر كردنى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.

 

4-سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان داش عێراق هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه‌ گرنگى به‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بدرێت.

 

5-هه‌ڵبژارنى گشتى له‌ واده‌ى دیاریكراوى خۆى ئه‌نجام بدرێت ،له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ ژێرچاودێرى نێو ده‌وڵه‌تى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.