سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە خوێناوییەكەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەكات و، له پهیامیدا بهو بۆنهیهوه، هاوخهمیی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان به گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنێ و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكات.
ڕۆژی دووشەممە 2ـی 10ـی 2017، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولە بۆ سەر هاووڵاتیان لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا، دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی و سەدانی تریش بریندار بوون.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و خوێناوییە دەكەین و بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و ڕۆحیان شاد بێت و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2ـی 10ـی 2017
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.