ئه‌فسه‌رێكی هێزه ئه‌منییه‌كان رایدهگهێنێت، كۆرپهلهیهكمان له نێو به‌رمیلێكی خۆڵ و خاشاك دۆزییه‌وه، كه ته‌مه‌نی دوو رۆژ بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌عبان، ئه‌فسه‌ر له فه‌وجی هێزه‌كانی سواتی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند:له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه زانیاریمان پێدرا، كه له‌ناوچه‌ی ئهلبوعوبێدی ناوه‌ڕاستی شاری تكریت، كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن دوو رۆژه فرێدراوه‌ته نێو به‌رمیلێكی خۆڵ و خاشاك.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتیشی: دوای گه‌یشتنمان به شوێنی رووداوه‌كه، كۆرپهلهكهمان هه‌ڵگرته‌وه‌و به‌ره‌و یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه گواستمانه‌وه ،ئێستاكه‌ش كۆرپه‌له‌كه له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.