لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێت، واشنتن چیدیكه بێ ده‌نگ نابێت، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شه‌و سزایانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ده‌یڤید پۆلۆك لێكۆڵه‌ری سیاسی له په‌یمانگای واشنتن رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگا به هیچ هه‌ڕه‌شه‌و سزادانێك له دژی هه‌رێمی كوردستان نادات، دوای ئه‌وه‌ی كه له هه‌فته‌ی رابردوودا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه روی جۆتمان رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاڵپشتی له به‌هێزكردنی كوردستان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی دونیا پێویستییان به كوردستانێكی به‌هێزه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر سزادان، یان ئابلووقه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنرێت، كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت، بۆیه ئه‌مریكا رێگا به‌م كاره نادات.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.