نوێنه‌ریكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌ێنێت، حه‌ز ده‌كه‌م به‌غدا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان دابخات، چونكه له عێراق جگه له شه‌ڕ و ئاواره و نه‌هامه‌تی، چیمان بۆ هاتووه.
عادل نوری، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆمن، كۆمه‌ڵێك كه‌سی شكستخواردووی سیاسیی نێو شیعه و سوننه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌م گوتاری شۆڤینی و نه‌ته‌وه‌ییه خۆیان چاك بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به به‌رپرسانی عێراقم گوتووه ،ئه‌گه‌ر جورئه‌ت ده‌كه‌ن به‌بێ ئۆتۆمبێل و پاسه‌وانه‌كانتان، دابه‌زنه نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدا، بزانن خه‌ڵك چیتان لێ ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر عه‌بادی باسی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات، خۆ شه‌قامه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا پڕن له وێنه‌ی خامه‌نه‌ئی و خومه‌ینی و ئاڵای ئێران.
ده‌شڵێ: حه‌ز ده‌كه‌م به‌غدا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان دابخات، چونكه ئه‌گه‌ر سنووره‌كان دابخرێت داعش و تیرۆرستمان بۆ نایه‌ت، له عێراق چیمان بۆ هاتووه جگه له شه‌ڕ و ئاواره و نه‌هامه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه كورد ٦ كارتی گه‌وره‌ی هه‌یه، یه‌ك كارت رابكێشێ، هه‌موو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق تێك ده‌چێت.
سه‌رچاوه:باس - رزگارتاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.