ڕۆژی دووشه‌ممه 2/10/2017 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەرفراوانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و كەریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و ئه‌منی و سه‌ربازی و فەرماندەكانی پێشمەرگە لە میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان و مەخموور به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵكی كوردستان و گشت هاووڵاتی و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هه‌موو ئه‌وانه كرد، كه رۆڵیان هه‌بوو له به‌هێمنی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رایگه‌یاند، ریفراندۆم نه دژی ده‌ستووری عێراق و نه دژی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ شه‌رعیه‌تدان به خواست و بڕیاری گه‌لی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، هه‌روه‌ها ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە ڕیفراندۆم پەیام و دەنگی ئاشتیانەی گەلی كوردستانە بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به نوێترین پێشهاته سیاسیه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بەغدا و ئەگەر و ههڕەشهكانی قۆناغی داهاتوو كرد و جه‌ختیشی له پاراستنی سه‌قامگیری و هێمنی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی و كوردستان به گشتی كرده‌وه.
تەئكیدی لەوەیش كردەوە كە پێناسەی كەركووك كوردستانییە و پێویستە كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی.
له درێژه‌ی شیكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌لی كوردستان به یه‌كریزی سه‌ركه‌وت و هه‌ر به یه‌كڕیزیش دەتوانێ ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌پارێزی و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنتر به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
له به‌شێكی دیكەی ئەو كۆبوونه‌وه بەرفراوانەدا بەرپرسە سەربازی و ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركووك و فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان و پرسیار تێبینی و پێشنیارەكانی خۆیان له‌باره‌ی پاراستنی سەقامگیری و ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو خسته به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.