ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له رێگای كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌وه، به زه‌مانی كوردی هه‌ڕه‌شه له ویست و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی زمانحاڵی حكومه‌تی به‌غدا، ده خوله‌كی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كانیان به زمانی كوردی ته‌رخان كرد ، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یامه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا بگه‌ێننه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌ریم حه‌مادی به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه راگه‌یاندووه: ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره، كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه به‌شێك له هه‌واڵه‌كانی به زمانی كوردی په‌خش بكات.
له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق، ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعێراقییه چه‌ند كاتژمێرێكی بۆ به‌شی كوردی ته‌رخان كردبوو، پێشتریش رژێمی سه‌دام حسین ، چه‌ند كاتژمێرێكی بۆ به‌شی كوردی ته‌رخان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و به‌ناو سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی، به گوێی تاكی كوردیدا بگه‌ێنێ.
به پێی بۆچوونی چالاكوانانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌رپرسانی به‌غدا، هه‌مان سیناریۆی پێشووی رژێمی به‌عس ، بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.