Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:36

په‌رله‌مانتارێکی سوننه‌ : داوای به‌هه‌رێمبوون کراوه‌

دژی مافی چاره‌نووسی گه‌لان نین
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌ رایده‌گه‌ێنێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا داوای به‌هه‌رێمبوونی سوننه‌ كراوه‌و داواش له‌ به‌غدا كراوه‌ ، كۆتایی به‌ پشت گوێخستنی سوننه‌ بهێندرێت.

ره‌عد ده‌هله‌كی، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی هێزه‌كانی سوننه‌ ، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌ له‌نێوان كورد و شیعه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه‌ كێشه‌ له‌نێوان سوننه‌ و شیعه‌شدا هه‌یه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان هه‌بووه‌ و داوای به‌هه‌رێمبوون ده‌كرا و داواش كراوه‌ كۆتایی به‌ پشت گوێخستن بهێندرێت.

هه‌روه‌ها گوتی:  سوننه‌ كار بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام دژی مافی چاره‌نووسی گه‌لان نین، بۆیه‌ ئێمه‌ دژی ریفراندۆم  نین له‌ ناوخۆی عێراق بكرێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت گفتوگۆ بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان.

گوتیشی: به‌هۆی فه‌رامۆشكردن و سیاسه‌ته‌ خراپه‌كانی به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ریفراندۆم بكات، بۆیه‌ ئێستاش كه‌ ریفراندۆم كراوه‌، ده‌بێت كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن .

 

 

كوردستان تیڤی : رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.