Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:45

ئێران داواده‌کات" پارێزگارى که‌رکوک و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌ پۆسته‌کانیان دووربخرێنه‌وه‌

ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌
کوردستان TV
#4
100%

پاش ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان گوشاره‌كانى  هه‌رسێ دراوسێى كوردستان رووى له‌ زیاد بوون كرد ،ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى پلشكه‌شه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى كورد له‌و راپرسییه‌، تا ئێسته‌ نه‌یانتوانیووه‌ كاریگه‌یكى ئه‌تۆ دروست بكه‌ن كورد له‌ ریفراندۆم پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه‌،

 

دواى بێ هیوابوون و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پیلان و بیرۆكانه‌ى دراوسێكان كه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و دواى ئه‌نجامدانیشى دایانڕشتبوو جۆرێك له‌ بێ ئومێد بوونیان پێوه‌دیاره‌، له‌ ئێسته‌دا زیاتر پشت به‌ هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن و شه‌ڕى ده‌رونى ده‌به‌ستن،له‌ تازه‌ترین هه‌وڵه‌كانى ئێران و عێراق په‌نابردنه‌ بۆ ناوخۆى كوردستان ئه‌ویش به‌ دروستكردنى درزێكى دیكه‌ى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

به‌ پێى هه‌واڵێكى باس نیوز" چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر شاندێكى ئێرانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى (حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ)سه‌ردانى سلێمانیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ به‌پرسانى یه‌كێتى كۆبوه‌ته‌وه‌ و پێشنیارى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا گفتى چه‌ند پۆستێكى باڵایان له‌ به‌غدا به‌ كێتى داوه‌، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ى به‌ هه‌رێم كردنى سلێمانى و كه‌ركوكیان به‌ به‌رپرسانى سلێمانى داوه‌ به‌مه‌رجێك له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا بێت.

شاندى ئێرانى ئه‌وشیان بۆ یه‌كێتى پێشنیاز كردووه‌ وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م  پارێزگارى كه‌ركوك و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ دایانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانى  ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ .به‌ڵام شانده‌كه‌ به‌ هۆى ناكۆكى باڵه‌كانى ناو یه‌كێتى نه‌یتوانیوه‌ دوابڕیارى هه‌موو یه‌كێتییه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.

 به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى باسنیوز، ئه‌و روونكردنه‌وه‌ى هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش كه‌ دوێنێ ئێواره‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌ له‌ژێر هه‌مان كاریگه‌رى شانده‌كه‌ى ئێراندابووه‌.

هه‌ربه‌ پێى زانیارییه‌كانى باسنیوز" حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆران و كۆمه‌ڵ كۆبوه‌ته‌وه‌ هه‌مان پێشنیاریان به‌ئه‌وانیش داوه‌ له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان و كۆمه‌ڵ ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.