پۆلیسی هه‌ولێر،تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد، كه هه‌ڵسابوو به هێنانی چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان به‌ڕێگای نایاسایی.
رائیدی سۆران محمود برایم ،به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی، رایگه‌یاند: له ڕێكه‌وتی ٢/١٠/٢٠١٧ پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه ، كه كه‌سێك هه‌ڵساوه به هێنانی چه‌ندین جۆری ده‌رمان به ڕێگای نایاسایی.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ژێر بڕیاری قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆلی جۆری ده‌رمان، هه‌ڵساین به ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار به‌ناوی م. ش. ف.، ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، به‌ڕه‌گه‌ز بیانی.
گوتیشی: دوای ده‌ستگیركردنیشی، تۆمه‌تباره‌كه دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی و دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (٥١) له یاسای ده‌رمانسازی.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.