Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:49

په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌کان : داوایان له‌ نوێنه‌رانی کورد کردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان

سووكایه‌تیان به‌ نوێنه‌ره‌كانی كورد كردووه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق، رێگرییان له‌ نوێنه‌رانی كورد كرد، بچنه‌ نێو په‌رله‌مان و پێیان راگه‌یاندوون، كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان و ئیتر په‌رله‌مانی عێراق شوێنێكی بۆ په‌رله‌مانتاری كورد نییه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق ، كه‌ به‌ بێ به‌شداریكردنی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو،  تایبه‌ت بوو به‌ دوایین ده‌ستپێشخه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌، له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی دیكه‌ی كورد به‌رێوه‌چوو، چه‌ندین گوتاری شۆڤێنی دژ به‌ كورد خوێندرانه‌وه‌و سووكایه‌تیان به‌ نوێنه‌ره‌كانی كورد كرد.

دواتر په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ ، په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هوڵی په‌رله‌مان و داوایان لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان و پێشیان راگه‌یاندوون، ئیتر په‌رله‌مانی عێراق شوێنێكی بۆ په‌رله‌مانتاری كورد نییه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌وه‌، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كورد كه‌ به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌ ،ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كرێن.

 

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.