Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:00

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراق به‌کارهێنانی بنه‌مای دیالۆگ بۆ کێشه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و دیالۆگیكی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت
کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-10-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز كونسلی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ‌بوو، به‌ڕێز سیلیمان خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. هه‌ردوولا به‌ چڕی باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كرد.

هه‌ردوولا  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و دیالۆگیكی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.