Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:51

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی خه‌ڵاتی وه‌رگێڕانی ساڵی ئێرانی وه‌رگرت

به‌ ده‌یان كتێبی له‌ كوردییه‌وه‌ بۆ فارسی و به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ فارسییه‌وه‌ بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه‌
marwan_halbgaee
کوردستان TV
100%

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگێڕی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ و دانیشتووی سلێمانی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن (ناوه‌ندی كولتووریی چوو)ه‌وه‌ خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی وه‌رگێڕانی ئێرانم پێ به‌خشراوه‌ .
شایانی باسه‌ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌ ده‌یان كتێبی له‌ كوردییه‌وه‌ بۆ فارسی و به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ فارسییه‌وه‌ بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه‌.
 له‌م نێوانه‌دا وه‌رگیڕانه‌كانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ ڕۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی بۆ زمانی فارسی پێشوازییه‌كی یه‌كجار زۆری لێكراوه‌ و ڕۆمانی (دوایین هه‌ناری دونیا) به‌ زمانی فارسی تاكوو ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ چاپی حه‌وتم.
هه‌ر له‌م ڕێوڕه‌سمه‌ كه‌ به‌ هاوكاریی "ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیاتی ئێران" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت دوو نووسه‌ر و ئه‌ده‌یب به‌ناوه‌كانی "عه‌لی عبدوڵاهی و مه‌هدی ڕه‌زایی" ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگێڕانه‌كانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بخه‌نه‌ ڕوو.
ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌ له‌ ناوه‌نده‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێران له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.