به درووشمی ده‌وڵه‌تمان به ئاشتی ده‌وێت ، ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه كاتژمێر 4 ی ئێواره رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خه‌ن.
سیروان گه‌ردی ، سه‌رپه‌رشتیاری تۆری هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند : ئه‌مرۆ ئێواره به ده‌ستپێشخه‌ری تۆری هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان و رێكخراوی رۆژگاری كورد و به ئاماده‌یی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ،گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خه‌ین ,به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنى پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسى كه داوای مافی گه‌لان ده‌كات,تا له‌م رێگه‌یه‌وه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان بڵێین، ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین و داوای مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه 92.73% ی هاووڵاتیانی گه‌له‌كه‌مان داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و مافه نادرێت و له ئاستی ناوخۆش ده‌بینین عێراق رۆژ به رۆژ هه‌ڕه‌شه‌كانی چر تر ده‌كاته‌وه و ئابڵوقه‌ی زیاتر ده‌خاته سه‌رمان، بۆ شكاندنی داوای ره‌وای گه‌له‌كه‌مان.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، وه‌ك فشارێك بۆ داواكردنی مافی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌مان، هه‌فته‌ی رۆژێك ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی كورد، به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جیهان و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌و مافه ده‌به‌خشرێ به گه‌له‌كه‌مان.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.